الاثنين، 23 سبتمبر 2013

وه‌ سیه‌ تی مامۆستا قانع
‌ڕۆڵە! من ئەمرم لە پێشا هۆشی ئیمانت ببێ،
‌بیری هۆزو نیشتمان و ژینی کوردانت ببێ،
‌ڕۆڵەکەم! هێندە بخوێنە، ڕووی شارانت ببێ،
‌هەوڵی تەنها خۆت نەدەی، هەر هەوڵی یارانت ببێ.

‌ڕۆڵە! من تاوێ مەلاو لەحزەیێ دێوانە بووم،
‌تاوێ سۆفی خانەقاو گەه لە ناو مەیخانە بووم،
‌تاوێ هاوڕێی کۆمەڵ و تاوێ تەواو بێگانە بووم،
‌تاوێ وەک ڕەندی قەلەندەر، جار بەجار شێخانە بوم.

‌تۆش وەکو من فەرموو فەرمووت با نەبێ ئەی چاوەکەم،
‌هۆشی خۆتت بێ، دەخیلە کوێر نەکەیتۆ ناوەکەم،
‌بەم هەموو جۆرە لەگەڵ کوردا، زەمانم بردە سەر،
‌ئاخری هەر یەک نەکەوتین گشت بڵاوو دەر بە دەر.
مامۆســتا قانع


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق