منداڵ له‌باوه‌شی دایکیدا چاو هه‌ڵدێنێ، به شیری دایکی گۆش ده‌کرێ و،
له‌سایه‌ی ناز و خۆشه‌ویستی دایک و باوکی‌دا گه‌وره ده‌کرێ و، به‌لای
لایه‌ی شیرینی دایکی گوێیه‌کانی ده‌زرینگێنه‌وه، وشه و رسته
سه‌ره‌تاییه‌کانی زمانی له‌دایک و باوکییه‌وه فێرده‌بێت.. ره‌فتار و
هه‌ڵسوکه‌وتی دایک و باوکی کاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌ژیانی
داهاتوویدا ده‌بێت.. بێگومان رۆڵی دایک و باوک له په‌روه‌رده‌کردنی راست و
دروستی منداڵدا زۆر گرنگ و کاریگه‌ر و هه‌ستیاره، به‌تایبه‌تیش رۆڵی
دایک.. چونکه دایک به یه‌که‌مین مامۆستای منداڵ ده‌زانرێ، ماڵیش
به‌یه‌که‌مین قوتابخانه‌ی داده‌نرێ.
که‌واته دایک ئه‌رکێکی زۆر پێویست و پیرۆز و قورسی له‌ئه‌ستۆدایه.. چۆن ڕێنمای و په‌روه‌رده‌ی بکات، وا پێده‌گات.. بۆیه کورد وتوویه‌تی: «دایک ببینه‌و، دوێته‌بخوازه»
به‌لآم ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که ژینگه‌و تیکه‌لآو بوونی منداڵ له‌گه‌ڵ مندالآنی گه‌ڕه‌ک و قوتابخانه‌دا، کاریگه‌ری خوازراو و نه‌خوازراویان ده‌بێت.. منداڵ له‌منداڵیه‌وه شتی باش و خراپ فێرده‌بێت.
ئه‌گه‌ر به‌ژیاننامه‌ی زانا و دانا و که‌ڵه ناودارانی جیهاندا بچینه‌وه، زۆربه‌یان دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن، که‌قه‌رزاری دایکیانن ، له‌سایه‌ی په‌روه‌رده‌ی دروست و هاندان و پشتگیریی دایکیاندا، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و پله‌و پایه‌و ناوبانگ ده‌رکردنه‌یان..بۆ نموونه:
کیم ئیل سونگ ده‌ڵێت : « مرۆڤه هه‌ڵکه‌وتووه‌کان هه‌رده‌م ئه‌وانه‌ن که دایکیان به‌باشی په‌روه‌رده‌ی کردوون ». تۆماس ئه‌دیسۆن ده‌ڵێت : « دایکم دروستی کردم ». جۆن ئاده‌مز ده‌ڵێت : « شانازی ئه‌و هه‌موو پایه به‌رزییه‌ی پێیان گه‌یشتووم ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ دایکم ». ئابراهام لینکۆڵن ده‌ڵێت : « هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی من پێیان گه‌یشتووم و، ئه‌و پله‌و پایه‌بالآیه‌ش که‌هیوای پێگه‌یشتنی بۆ ده‌خوازم، هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ دایکی په‌ریزادم ». ناپلیۆن ده‌ڵێت : « ئه‌وه دایکه که به‌ده‌ستی راستی لانک راده‌ژێنێ و به‌ده‌ستی چه‌پیشی جیهان راده‌وه‌شێنێ ». ئه‌مانه‌و به‌ده‌یان وته‌ی ناودارانی تر، که ده‌رباره‌ی ره‌نگدانه‌وه‌و کاریگه‌ری رۆڵی دایک له‌په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا وتوویانه.
که‌ناوی دایک دێنین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه که له رۆڵ و قوربانیدانی باوک که‌م بکه‌ینه‌وه، به‌لآم نکووڵی له‌و راستییه ناکرێت، که منداڵ زیاتر له‌دایکییه‌وه نزیکه، کاریگه‌ری دایکی زیاتر به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه..ئه‌م راستییه له‌گیانه‌وه‌ره‌کانی تریشدا به‌دی ده‌کرێ.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که منداڵ ده‌بێته کۆپیه‌کی ده‌قاوده‌قی دایک و، باوکی و له‌هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتارێکیدا لاسای و شوێنی دایک و باوکی ده‌که‌وێت، چونکه گۆڕانکاری و رۆژگاری نوێ ، شتی نوێ به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌سه‌پێنێ و نه‌ریتی تازه دێنه ئاراوه.
بۆ ئه‌و دایک و باوکه دڵسۆزانه‌ی که‌خوازیاری ئه‌وه‌ن که‌منداڵه‌کانیان به‌ڕاستی و به‌دروستی په‌روه‌رده‌و رێنمایی بکه‌ن.. چۆن ده‌توانن وابکه‌ن که منداڵه‌کانیان بڕوایان به‌خۆیان هه‌بێت.. ؟ هیوادارم سوود له‌م ئامۆژگارییه گرنگانه‌ی خواره‌وه وه‌ربگرن، که بۆ بڕوا به‌خۆبوونی منداڵن.. ئه‌م ئامۆژگارییانه‌ش له‌کتێبی ( ٥٠١) ڕێگا بۆ بڕوابه‌خۆبوونی منداڵدا نووسراوه. ئه‌م کتێبه له‌نووسینی دکتۆر ( رؤبةرت راسي ) یه، دکتۆراکه‌شی له‌بواری په‌روه‌رده‌دا وه‌رگرتووه.. بیست و پێنج له‌و ئامۆژگاریانه‌م بۆ گوڵبژێر کردوون و گۆڕیومن بۆ زمانی کوردی:
١ـ ئه‌گه‌ر خودا منداڵێکی پێبه‌خشین، ناوێکی بێ مانای لێ مه‌نێن، چونکه به‌دێژایی ژیانی ئه‌و ناوه بۆی ده‌بێته نیگه‌رانی و شه‌رمه‌زاری.
٢ـ هه‌موو رۆژی به‌خۆشه‌ویستی سۆزه‌وه باوه‌ش بۆ منداڵه‌که‌تدا بکه.
٣ـ به‌هه‌موو هه‌ستێکته‌وه، گوێ له‌قسه‌کانی منداڵه‌که‌ت بگره‌و قسه‌کانی پێ مه‌بڕه‌و لێی بگه‌ڕێ با خۆی رسته‌کانی ته‌وا بکات و، تۆ بۆی ته‌واو مه‌که.
٤ـ فێری راستگۆی و راستییه‌کانی بکه، تا به‌سه‌ر دوودڵی و گوماندا زاڵ‌بێت و، هێمنی خۆی بپارێزێت.
٥ـ گرنگیدانت به‌ئاهه‌نگی جه‌ژنی یادی ساڵڕۆژی له‌دایک بوونی منداڵه‌کانت.. واته ئاهه‌نگێرانه به‌یادی ژیانێکی نۆێ.
٦ـ که‌منداڵه‌که‌ت بۆ یه‌که‌مین جار وانه‌یه‌ک فێرده‌بێت، جه‌ختی لێ مه‌که‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه مه‌به که‌به‌په‌له‌و ئاسانی فێربێت.
٧ـ به‌ناکۆکی له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا، رۆژ به‌سه‌ر مه‌به.
٨ـ وابکه که‌منداڵه‌کانت خه‌ونه ناخۆشه‌کانیان و باسی مێرده‌زمه‌کانت بۆ بگێڕنه‌وه، که‌هاتوونه‌ته خه‌ونیان.
٩ـ بۆ کاتی په‌رژان و گردخێزانی، کارێک ئاماده‌مه‌که که‌بیکه‌یت.. چونکه ئه‌مه ئه‌و بۆ چوونه له‌لای خێزانه‌کت دروست ده‌کات، که‌کاره‌کانت له‌وان به‌گرنگتر ده‌زانیت.
١٠ـ هه‌وڵ بده جاروبار دابه‌زیته ئاستی هه‌ستی منداڵه‌که‌ت .
١١ـ پێبکه‌نه، به‌و نوکته‌یه‌ی منداڵه‌که‌ت بۆت ده‌گێڕێته‌وه.
١٢ـ ئه‌گه‌ر دانه‌کانی منداڵکه‌ت خواروخێچ بن و پێویستیان به‌راستکردنه‌وه هه‌یه.. یه‌کسه‌ر بۆی بکه. چونکه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی گه‌ش بڕوای پێده‌به‌خشێت.
١٣ـ زۆر ژیرانه خۆت ده‌رمه‌خه‌و، هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌تدا ساده‌به‌و، وا خۆت ده‌رخه که‌ساده‌و نابه‌ڵه‌دی و هه‌ر هه‌موو شتێک نازانیت.
١٤ـ ئه‌و دیارییانه‌ی بۆ منداڵه‌کانت ده‌یان کڕیت، با هاونرخ بن، تا وا هه‌ست نه‌که‌ن که‌جیاوازی له‌نێوانیاندا ده‌که‌یت.
١٥ـ له‌بنیاتنانی هه‌ر شتێکدا..منداڵه‌که‌ت به‌شدار بکه.
١٦ـ ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت رازێکی خۆی لات درکاند..تۆ بلآوی مه‌که‌ره‌وه.
١٧ـ له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتدا، رێوڕه‌سمه ئایینیه‌کانت بکه.
١٨ـ که بۆ گه‌شتێک ده‌چن..با منداڵه‌که‌ت خۆی شته‌کان و جانتاکه‌ی خۆی ئاماده بکات.
١٩ـ له‌هه‌موو کۆنگره په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا ئاماده‌به‌و له‌ده‌ستیان مه‌ده.
٢٠ـ چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌بکه، که‌منداڵه‌که‌ت فێری مه‌له‌وانی ببێت.
٢١ـ له‌منداڵه‌که‌ت بگه‌ڕێ..با هه‌ندێ جار ئه‌و به‌سه‌ر تۆدا سه‌ربکه‌وێت.
٢٢ـ باوڵێک به‌منداڵه‌که‌ت بده..باشته‌کانی خۆی تێبکات..کلیلێکیشی با لای خۆی بێت.
٢٣ـ له‌رۆژی جه‌ژنی جیهانی مندالآندا، پیرۆزبایی له‌منداڵه‌که‌ت بکه‌و دیارییه‌کیشی پێشکه‌ش بکه‌و ئاماده‌ی ئاهه‌نگێڕانیان به.
٢٤ـ رێ به‌منداڵه‌که‌ت بده‌با کێکی جه‌ژنی له‌دایک بوونی خۆی بڕازێنێته‌وه.
٢٥ـ زۆر له‌باره‌ی ره‌نج و ئه‌و قوربانییانه‌وه مه‌دوێ که‌له‌پێناوی منداڵه‌که‌تدا داوته، به‌ڵکو باسی ئه‌و خۆشییانه‌ش بکه که له‌سایه‌ی ئه‌مدا هاتوونه‌ته‌دی.
دایکان و باوکانی خۆشه‌ویست، ئه‌و رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه له‌به‌رچاو بگرن و به‌شێوه‌یه‌کی راست و دروست، له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتاندا ره‌فتار بکه‌ن، لێیان تووڕه‌مه‌بن و مه‌نه‌ڕێنن به‌سه‌ریاندا و، هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یان لێ مه‌که‌ن و سه‌ر کوێریان مه‌که‌ن.. رێ‌یان لێ مه‌گرن، با به‌وپه‌ڕی ئازادی و راشکاوییه‌وه گوزارشت له‌هزر و بۆچوون و هه‌ست و سۆزی خۆیان بکه‌ن..با ده‌میان دانه‌خه‌ن و به‌بێ ترس قسه‌ی خۆیان بکه‌ن.
یۆ نامات ده‌ڵێت : « تا ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیم وامده‌زانی ناوم ( دةمت داخة)یه»
دایکان و باوکان، ئه‌رک و ماندووبوونی ئێوه‌زۆر پیرۆزه‌و، هیچ پاداشتێک نییه که هاوتای خۆبه‌خشیین و میهره‌بانیتان بێت..هه‌ر بۆیه‌ش به‌هه‌شت له‌ژێر پێی ئێوه‌دایه و مه‌گه‌ر خوای مه‌زن هه‌ر خۆشی پاداشتی ئه‌رک و قوربانیتان بداته‌وه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق