10 ڕسته گه‌نجان توڕه‌ده‌كات
هه‌میش بزانه ئه‌و ووشانه‌ی له ده‌می دایكان و باوكانه‌وه دێنه ده‌ره‌وه ئاماژه‌ن بۆچی و گه‌نجان چۆن ئه‌و ووشانه وه‌رده‌گرن پسپۆران و شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆرێك له‌و رستانه‌ی كه دایكان و باوكان وه‌كو ئامۆژگاری ئاراسته‌ی رۆڵه‌كانیانی ده‌كه‌ن ره‌نگه ببنه هۆی توڕه بوونی ئه‌و گه‌نجه بۆیه توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند رسته‌یه‌كی ان خستۆته روو كه گه‌نجان توڕه ده‌كه‌ن ئه‌وانیش :
•خۆیه‌تی به‌س :به‌واتا ئه‌و گه‌نجه ته‌نها خۆی بڕیار ده‌دات و گوێ له‌كه‌س ناگرێت .
•ده‌بێت بزانیت چی ده‌كه‌یت له ژیان:ئه‌مه گه‌نجان توره ده‌كات زۆرجار وا بیر ده‌كاته‌وه كه گه‌وره بووه و ده‌زانێت چی ده‌كات و چی ناكات .
•كه له‌و ته‌مه‌نی تۆ بووم ،به‌و شتانه‌دا تێپه‌ڕیوم كه تۆ ئێستا پێیایدا تێده‌په‌ڕیت:ئه‌و ووته‌یه گه‌نجان وا بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه كه ئایا ئه‌وانیش له سه‌رده‌می به‌ردیندا ده‌ژین یان سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیا بۆیه هیچ كات سه‌رده‌می خۆت و منداڵه‌كه‌ت به‌یه‌ك به‌راورد مه‌كه .
•كاتێك له ته‌مه‌نی تۆدا بووم 15كیلۆمه‌تر به‌پێ ئه‌چووم بۆ خوێندنگا و رۆژانه‌ش یه‌ك ژه‌م نانم ده‌خوارد .
•تۆ ته‌مه‌ڵیت .
•بۆچی وه‌كو برا بچووكه‌كه‌ت نیت ده چاوی لێ بكه .
•چاو له كه‌سانی تر بكه بۆ كاره‌كانت بۆ وا ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاوی .
•ئه‌م كراسه له‌به‌ر ده‌كه‌یت كه ئێمه به‌رێگاوه‌یه‌ن بۆ ماڵی باپیرت؟ئه‌ی سه‌رت ناشۆیت؟ .
•بۆچی هاوڕیكانت بانگێشت ناكه‌ی بۆ ماڵه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی تۆ بچیته ده‌ره‌وه؟ .
بۆیه هیوادارین هه‌م گه‌نجه‌كان دلی باوك و دایكیان نه‌شكینن و هه‌م باوك و دایكان ئازادی گه‌نجایه‌تیه‌كه‌یان پی ببه‌خشن
چونكه ئه‌و خۆشیه‌ی له ته‌مه‌نی گه‌نجیتی دا هه‌یه له هیچ ته‌مه‌نیكی تردا نیه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق