الاثنين، 12 أغسطس 2013

نــــهێنی باوه‌شی دایك؟؟




منداڵی شیرە خۆرە، بەبەردەوامی دەگری، لەبەر ئەوەی گریان بەلایانەوە تاکە ڕێگایەکە بۆ گۆڕانی کەمکوڕییان، منداڵ کاتێك هەست بەبرسێتی یاخود تینویەتی یاخود سەرما یاخود گەرما دەکات دەگری، ئەو کاتە دەبێت دایک بە پەلە بچێتە لای منداڵەکەی بەڵام چی دەکات ئەو کاتە بۆ منداڵەکەی؟ بێگومان یەکسەر دەیکاتە باوەشی ئینجا دوای ئەوە گریانەکەی دەوەستێت و ژیر دەبێتەوە، هەتا وەک ئەگەر شیریشی نەداتی و گەرمیشی نەکاتەوە دەزانێت چییەتی

.

ئایا ئەوە سۆزی دایکە؟ منداڵە ساوایە دەزانێت ئەو کەسە زیاترین کەسە سۆزی بۆی هەیە لەژیانیدا؟ نهینی ئەمەش ئەوەیە دایکی ئازیز منداڵی شیرەخۆر کاتێ کە هەڵیدەگری لە ئامێزی دەگری هەست بە لێدانی دڵت دەکات هەر ئەو لێدانی دڵەشه‌ کاتێك کە لەناو سکدا گوێت لێدەبێت و ڕاهاتووە لەسەری و وا هەست دەکات هەر لە سکتدایە

.
نە هەست بە تینویەتی نە برسێتی ناکات، نە بە سەرما نە بەگەرما، بەدڕژایی کات لە سکتا، کاتێك دێتە جیهانی دەرەوە تامەزرۆی ئەو کاتە دەکات کە لەسکتا بوو لەبەر ئەوە ئەو هەستەی بەرێ بە سۆزەوە هەڵیبگرە بۆیە هەست بەو ئارامییە بکات کە کاتێك لەسکتا بوو.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
براتان  /   فؤاد كوران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق