الأحد، 25 أغسطس 2013

كاریگەری
دڵپیسی
لەسەر
پرۆسەی
هاوسەرگیری.............


دڵپیسی دیاردەیەو لە زۆربەی كۆمەڵگاكاندا بوونی هەیە، دیارە تاكی كوردیش
لەم دیاردە نەگریسە بێبەش نەبووە، وا تێدەگەین كە ئەم دیاردەیە نەخۆشی بێت
نەك دۆخ و حاڵەتێكی ئاسایی، چونكە كەسی دڵپیس گومان لە هەموو كەسێك
و شتێكی دەوروبەری خۆی دەكات، جاروبار دەشێ كە هاوسەرێك پێكەنینی
هاوسەرەكەی لەگەڵ بێگانەیەكدا قبوڵ نەبێت یان چوونە دەرەوەی بە تەنیای قبوڵ
نەبێ، خۆڕازاندنەوەو خۆجوانكردنی ژنەكەی نیگەرانی بكات، بەاڵم ئەگەر ئەم
حاڵەتە بەردەوام نەبوو زوو هاتەوە دۆخی جاران و بە دیالۆگ كردنی نێوانیان
دووبارە نەبۆوە ئەوا ئەم دڵپیسییە جۆرێكە لە غیرەی سروشتی و گوزارشتە
لە خۆشەویستی، بەاڵم دڵپیسی گوماناوی لە هەموو شتێكی هاوسەر ئەوا ئەمە
نەخۆشییەو ماڵوێرانییە، چونكە متمانەو بڕوابوون بەیەكتر ناهێڵێ، دڵپیسی دەشێ
روو بدات لەنێوان دوو كەس چ لە خێزاندا بن چ لە قۆناغی دڵداری و دەزگیرانێتیدا
بن، كە ئەگەر ئاسایی بوو نەگەیشتە حاڵەتی گومانكردن و بێباوەڕی و بێمتمانەیی،
ئەگەر ماوەی هەفتە یان دوو هەفتەی خایاند، ئەوا دەكرێت بە دۆخ یان حاڵەتێكی
سۆزداری و پاسەوانێتی پێوەندییەكی خۆشەویستی دابنرێت و رەنگە لەبەر جوانی
و شۆخ و شەنگی كەسی بەرامبەر بێت. رەنگە لەبەر ترسی فەوتاندن و مەیسەر
نەبوونی پرۆسەی هاوسەرگیری بێت.
دڵپیسی دوو جۆرە، یەكێكیان ئەو حاڵەتەیە كە گومان لە كەسی بەرامبەر
دەكرێت، بەاڵم بنەمای هەیەو هۆكارەكە ئاشكرایە، چونكە رەفتار یان قسە یان
شتێك بینراوەو لەسەر بناغەیەك دڵپیسی لەكەسی نزیك یان خۆشەویست ئەكرێت
و ئەمەش ناكرێت بە نەخۆشی ناو ببرێت، بەاڵم ئەوەی كە ئەبێتە دیاردەیەكی
ناوازە یان كەسەكە نەخۆشی پارانۆیای لەگەڵدایە كە رۆڵێكی گەورە ئەگێرێت و
دڵپیس وا لێدەكات كە گومان لە هەموو شتێك بكات، بەبێ ئەوەی هیچ بنەمایەك لە
ئارادا بێ، لە هەموو كەسێك یان رەفتارێك یان شتێكی نزیك بە ئەو گومان و شكی
هەیە، وا ئەزانێ هەموو قسەو كردەوەیەك دژ بەو دەكرێ و ئاڕاستەی ئەو دەكرێت
ئەمەش خەسڵەتی كەسایەتی نەخۆشی پارانۆیایە. هەروەها لەو پرسەدا كە دەڵێت،
ئایا دڵپیسی الی كامیان زۆرترە، الی پیاو یان ژن؟ هەندێك دەڵێن، الی پیاوان
زۆرترە، چونكە ئەم كۆمەڵگایەی ئێمە پیاوساالرییەو مێرد خۆی بە ئاغای ژنەكەی
و ماڵەكەی دەزانێ و دەیەوێت فەرمان دەركات و لە هەموو رەفتارێكی ژنەكەی
بپرسێتەوە هەندێجاریش پیاوان ئافرەتان بە دڵپیس دەزانن.
دەرونناسان پێیانوایە دڵپیسی حاڵەتێكی دەرونییەو پێویستی بە چارەسەر هەیە
بەتایبەتیش كاتێك ئەگاتە نەخۆشییەكی روخێنەر، كاریگەری هەیە لەسەر خودی
نەخۆشەكەو كەسانی دەروروبەر، بەتایبەت ئەگەر ئەو كەسە هەموو سنوری
پەیوەندییەكۆمەاڵیەتییەكان ببەزێنێت رێ لەو ئازادییانە بگرێت كە تەنها موڵكی تاكن،
ئەوەی بەالمەوە ئاسایی نییە زۆربەی ئەو كەسانەی توشبوون بەدڵپیسی بەردەوام
ئازاری رەگەزی بەرانبەر ئەدەن وەك )هاوسەر، خوشك، دایك، كچ( كەئەمانە
نزیكترین كەسن لەپیاو هەرهەموویان تەنها مێ رۆڵیان ئەبینێت و بەپێچەوانەش
لەوانەیە ئەو حاڵەتە هەمان كاریگەری هەبێت لەسەر ژن و مومارەسەی دڵپیسی
لەگەڵ پیاو بكات، بەاڵم لەخاڵێكدا جیاوازییان هەیە ئەویش رەگەزی مێ ناتوانێت
ئەو دڵپیسییە لەگەڵ كەسی نزیك بكات وەك باوك یان برا یان كوڕ بەڵكو تەنها
بەرانبەر هاوسەر دڵیپیسە.
پرسیاری گرینگ ئەوەیە ئایا چارەسەری دڵپیسی چییە؟ بەڕای كۆمەڵناسان،
پێویستە هەر لە سەرەتاوە هیچ لەو هاوسەرانە دڵپیسی لەیەكتر قبوڵ نەكەن، چونكە
چارەسەری نییەو ژیان لە یەكتر دەكەن بە دۆزەخ، بگرە تەاڵق و قسەوقسەڵۆكی
خەڵكی زۆر باشترە لەوەی لەگەڵ كەسی دڵپیس یان رەزیل و پیسكەدا ژیان
بەریتەسەر. چارەسەریش ئەوەیە كە بڕواو متمانەی زۆرتریان بە یەكتر هەبێ، هیچ
شتێك لە یەكتر نەشارنەوەو پرس بە یەكتر بكەن، خۆشەویستی زیاتریش بۆ یەكتر
دەرببڕن، نەك زوو زوو شەڕ بكەن. چارەسەر ئەوەیە كە بەتایبەت كچەكانمان
ئەوەیان بۆ روون ببێتەوە كە ئایا ئەو كوڕەی شووی پێدەكەن ئەگەر دڵپیسە ئەوا
بە هیچ جۆرێك شوو نەكەن و پرچی سپی بهۆننەوە زۆر باشترە. دڵپیس پێویستە
چارەسەری خۆی بكات یان با زەواج نەكات باشترە. تاكی دڵپیس پێویستە بچێتە
الی پزیشك و ئەو نەخۆشییەی چارە بكات بۆ ئەوەی كۆمەڵگا بەتەواوی تووشی
ئیفلیجی نەكات. زۆرێك هەن دەڵێن، ئەم دیاردەیە پێی ناوترێ نەخۆشی و شتێكی
ئاساییەو ئیتر چارەسەر بۆچی؟ بەاڵم بۆ چارەسەری ئەو دڵپیسییەی گرێدراوە بە
نەخۆشی پارانۆیا، لەبەرئەوەی رادەی گومانی زۆر بەرزەو بڕوای بە هاوسەرەكەی
نییە، پێویستە كە سەردانی پزیشكی دەروونی بكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق