چۆن متمانە لای منداڵەکەت دروست دەکەیت؟
به 17 هه‌نگاو متمانه له‌لای منداڵه‌كه‌ت دروست بكه (چۆن وا له منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت بڕوای به‌خۆیی هه‌بێت!؟)
بڕوا به‌خۆبوون شتێك نییه كه به ڕۆژێك یان به دووان له‌لای كه‌سێك دروست ببێت، كه‌سێكی بڕوا به‌خۆ نه‌بوو پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه تا متمانه‌ی به‌خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ر بۆیه دایك‌و باوك پێویسته هه‌ر له‌منداڵییه‌وه وا له منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن كه متمانه به خۆی بكات‌و بڕوای به‌خۆی به‌هێزبێت. به‌م چه‌ند هه‌نگاوه‌ش دایكان‌و باوكان ده‌توانن وابكه‌ن كه هه‌ر له منداڵییه‌وه كۆرپه‌كانیان بڕوا به‌خۆ بكه‌ن:
1ـ كه منداڵه‌كه‌ت كارێكی باشی كرد له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا به‌شان‌و باڵی هه‌ڵبده، به‌ڵام با ئه‌م پیاهه‌ڵدانه سنووردار بێت.
2ـ ڕێگه مه‌ده ڕه‌خنه له خۆی بگرێت، تا بڕوابوون به خۆی له‌ده‌ستنه‌دات.
3ـ به‌زمانی ڕێزگرتن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێت كارێك بكه‌یت بڵێ به یارمه‌تیت یان ئه‌گه‌ر به‌جێی گه‌یاند بڵێ سوپاس.
4ـ وه‌ك منداڵێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه وای لێبكه له منداڵی خۆیدا بژی، به‌ڵام با پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.
5ـیارمه‌تی بده له بڕیاردان‌و بڕیاره‌كانی خۆتی به‌سه‌ردا مه‌سه‌پێنه وسه‌ربه‌ستی بكه له هه‌ڵبژاردن‌و با ئه‌نجامی بڕیاره‌كه‌ش قبوڵ بكات.
6ـفێری بكه كه چۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به‌ڕێزه‌وه ئاخاوتن ده‌كات.
7ـوای لێبكه چۆن هه‌ست بكات كه ئه‌ویش پێگه‌ی خۆی هه‌یه‌و هێزو توانای هه‌یه.
8ـوه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی بده‌وه‌و هه‌ر به‌ڵێنێكت پێداوه به‌جێی بگه‌یه‌نه.
9ـ یارمه‌تی بده له هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ‌و وای لێبكه كه هه‌ست به‌پێگه‌ی خۆی بكات له ناو هاوڕێكانی. زۆرجار منداڵ نازانێت چ جۆره هاوڕێیه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێ.
10ـڕای بهێنه له‌سه‌ر چیرۆك‌و به‌سه‌رهات له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان، چونكه له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه فێری كاری چاكه‌و دوور كه‌وتنه‌وه ده‌بێت له ڕه‌وشتی ناشرین‌و دزین‌و درۆكردن‌وكاری ناپه‌سه‌ند.
11ـفێری بكه چۆن شت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت (نه‌خێر)و فێری بكه چۆن به‌رگری له خۆیی‌و له جه‌سته‌ی ده‌كات.
12ـپاره‌ی پێبده بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا ئه‌و شته‌ی حه‌زی لێ ده‌كات بیكڕێت.
13ـ له هه‌ر كارێكی هه‌ڵه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن تۆوه ڕویدا، داوای لێبووردنی لێبكه.
14ـهیچ كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێ مه‌كه به‌ڵكو به‌زمانێك له‌گه‌ڵی بدوێ كه ڕوون بێت تا ڕازی ده‌كه‌یت به‌و شته‌ی كه ده‌ته‌وێت بیكات.
15ـهاوبه‌شی بكه له هیواو ئاواته‌كانی‌و هانی بده بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانی.
16ـفێری بكه چۆن به‌ره‌نگاری شكست ده‌بێته‌وه.
17ـپێی ڕابگه‌یه‌نه كه تۆ خۆشت ده‌وێت‌و له باوه‌شی بگره، ئه‌مه‌ش واده‌كات تۆوی بڕوا به‌خۆبوون له ناخیدا چه‌كه‌ره بكات‌و‌و بڕوا‌و متمانه به‌خۆی بكات

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق